شاخەوان عەبدوڵڵا لە نیۆیۆرکە
(0) /
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە کۆنگرەی پەرلەمانیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیۆیۆرک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە شاخەوان عەبدوڵڵا لە سەر بانگهێشتی سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانیی نێودەوڵەتی و سەرۆکی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە کۆنگرەی پەرلەمانیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕۆژانی 17 و 18 ی شوبات بەڕێوە دەچێت بەشداری دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: