ئایا کازمی دەبێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

 سیاسەتمەداران و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بە هۆی کارنامەی لاوازی مستەفا کازمی، دژی ئەوەن ناوبراو جارێکی دیکە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە وەربگرێتەوە.

عارف عەبدولجەلیل ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان دژی ئەوەیە کە مستەفا کازمی جارێکی دیکە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە و لەو بڕوایەدایە کە کارنامەیەکی لاوازی بە تایبەت لە بواری ئەمنیدا هەبووە.

ڕاقیە عەبدولجەبار ئەندامی هاوپەیمانی نەسریش ڕایگەیاند کە هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی تێڕوانینی نەرێنییان لە بەرامبەر کارنامەی سەرۆکایەتی مستەفا کازمی هەیە و لە بەرامبەریدا ڕاوەستاون.

باسم خەشان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕووی ئابورییەوە ڕەخنەی لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە حکومەت توانای کەمترین خزمەتگوزاریی بە خەڵک نییە، بە تایبەت لە بواری کارەبا کە بەردەوام ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

حوسێن عەقابی سەرۆکی هاوپەیمانی " نهج وطنی " بە ئاماژە بە گوشارە دەرەکییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمی وتی کە لایەنە سیاسییەکان دەبێت بە هەموو هێزێکەوە لە بەرامبەر ئەو گوشارانە خۆڕاگری بکەن.

هەروەها عاسفە عەباس لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاند کە شانسی کازمی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکەی زۆر لاوازە و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بە ڕێکەوتنی تەواوی لایەنە سیاسییەکان هەڵبدەژێرێت./.