سەدر بڕیارێکی گرنگ دەدات

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Mar 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە بڕیارە ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سوننەکان بە فەرمی ڕابگەێنێت.

 ئەو سەرچاوە بە پێگەی " میدل ئیست نیوز " ی ڕاگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەممە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی نێوان سەید موقتەدا سەدر، مەسعود بارزانی و محەممەد حەلبوسی بە فەرمی ڕادەگەێندرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە هەنگاوێکی دژی عورفی سیاسی لە عێراق لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام، سەدر هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی لە گەڵ بارزانی و حەلبوسی وەک هاوپەیمانی زۆرینە ڕادەگەێنێت.

ڕاشیگەیاندووە کە کاندیدی ئەم هاوپەیمانییە سێقۆڵییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەعفەر سەدر باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە لەندەن دەبێت.

ئەم هەنگاوەی سەدر بە واتای نەبوونی ڕێکەوتنە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی شێعە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە پاش وتووێژە تەلەفوونییەکەی سەدر و مالیکی، باس لە نزیکبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان دەکرا./.