مستەفا کازمی بە یاوەری شاندێکی ئەمنی لە هەولێرە
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر هەر یەک لە وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە گەڵە.
سەردانەکەش پاش هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دێت کە تێیدا بنکەیەکی سیخوڕیی ئیسرائیل کراوەتە ئامانج./.
تێبينيێك بنێرە: