کازمی بڕیارێکی لە دژی ئێران دەرکرد

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Mar 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە هەڵپەساردنی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا بە بڕیاری مستەفا کازمی و وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بووە.

سەرچاوەیەک کە وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لێکراوە، ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە پاش هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر پەیوەندی بە بەرپرسانی ئێرانییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە عێراق میوانداریی ئەم خولەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە ناکات.

پێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئەم وڵاتە تاکلایانە بڕیاری ڕاگرتنی وتووێژەکانی لە گەڵ سعوودیە دەرکردووە./.