ئەمریکا لە سەر هێرشەکەی هەولێر داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات
(0) /
نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکردووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کۆببێتەوە.
لە هەژماری تایبەتی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە ئەمڕۆ ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئەمریکا ئەو هێرشەی بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناو بردووە.
شەوی یەک شەممەی ڕابردوو ئێران دوو بنکەی سیخوڕیی ئیسرائیلی لە هەولێر کردە ئامانج بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە هیچ چالاکییەکی تەل ئەبیب لەم ناوچەیەدا نییە./.
تێبينيێك بنێرە: