هۆکاری سەردانەکەی کازمی بۆ ئەردەن ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Mar 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێک گەیشتە ئەردەن.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێک گەیشتە ئەردەن و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

هەروەها بڕیارە کازمی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بە ئامادەبوونی عەبدوڵڵای دووم شای ئەردەن، عەبدولفەتاح سیسسی سەرۆک کۆماری میسر و محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەنی بکات کە لە شاری عەقەبەی ئەردەن بەڕێوە دەچێت./.