سەدر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ کات ڕێکەوتن لە گەڵ ئێوە ناکەم

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Mar 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر دیسانەوە لە تویتێکدا ڕێکەوتنی لە گەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتکردەوە و وتی کە ئەم تەنگەژە سیاسییە لە ڕێکەوتن لە گەڵ ئێوە باشترە.

سەید موقتەدا سەدر لە پاش دووەم شکستی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەم هەفتەیەدا، وتی کە هیچ کات لە گەڵ ئێوە ئامادەی ڕێکەوتن نابم.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە پێکهێنانی حکومەتی پشک پشکینە هیچ سوودێکی نابێت.

ناوبراو وتی: ئەوەی کە ئێوە بە تەنگەژەی سیاسی ناوی دەبەن باشترە لە ڕێکەوتن و ئەوە بە لای منەوە باشترە تا دابەشکردنی کێکی دەسەڵات.

سەدر بەرامبەر بە عێراقییەکانیش وتی: ئێوە بۆ ئازارەکانی ڕابردوو ناگەڕێنمەوە، ئەمە بەڵێنێکە کە لێی پاشگەز نابمەوە، نیشتمانی ئێمە ملکەچی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل و داگیرکاری نابێت و گەلی عێراق لە بەرامبەر ئەوان سەر نەوی ناکات./.