پوتین: سزاکانی ڕۆژئاوا دەرفەتێکە بۆ ڕووسیا

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە سزا داراییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا دەتوانێت دەرفەتی نوێ بۆ ئەم وڵاتە و گەشەپێدانی بێت.

ڤلادیمیر پوتین ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا دانی بە کێشە و گرفتی سزا دارایی و ئابورییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکەی نا و وتی کە ڕووسیا توانای وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشە و کێشەیەکی هەیە.

ناوبراو وتی کە سزادانی ڕووسیا لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە زیاتر زیان بەو وڵاتانە دەگەێنێت.

پوتین سەرچاوەکانی وزەی وەک پێویستییەکی وڵاتانی ڕۆژئاوا ناو برد و وتی کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە سزادانی کەرتی وزەی ڕووسیا کاریگەری زۆریان بەرکەوتووە./.