سەدر: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل دەکەینە تاوان

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە ئەم ڕەوتە و هاوپەیمانەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەپێشنیاری خۆیان بۆ بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل دەخەنەڕوو.

سەید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر بۆ گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان، پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل و پیلانی ئەو ڕژێمە بۆ زاڵبوون بە سەر عێراقدا بووە.

ناوبراو وتی کە ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژەپێشنیارێک دەدەنە پەرلەمان تا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل و هەر هاوکارییەک لە گەڵ ئەو ڕژێمە بە یاسا وەک تاوان بناسرێت.

بە پێی یاساکانی عێراق، بوونی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ئیسرائیل قەدەغەیە./.