هاوپەیمانی فەتح: حکومەتی عێراق هاودەستی تورکیایە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، حکومەتی ئەم وڵاتەی لە سەر هێرشەکانی تورکیا بە هاوکاریکردنی ئەنکەرە تۆمەتبار کرد.
محەممەد بەلداوی وتی کە حکومەتی عێراق لە بەرامبەر دەسدرێژی و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکە بێدەنگە و ئەمەش پیشاندەری ڕەزامەندی و هاوکاریکردنی حکومەتی ئەنکەرەیە.
ناوبراو وتی کە حکومەتی تورکیا ڕۆژانە باس لە قۆناغێکی نوێی هێرش و پرۆسە سەربازییەکانی لە باکوری عێراق دەکات بەڵام هیچ وەڵامێک وەرناگرێت.
وتیشی کە ئەم بێدەنگییە پیشاندەری هەبوونی ڕێکەوتنێکی نهێنییە لە نێوان بەغدا و ئەنکەرە و ئەمەش کاریگەریی لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەبێت.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە تێوەگلاوبوونی عێراق لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان تەنیا کێشە و ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکان زیاتر دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: