سەدر جارێکی دیکە لە دژی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان هەڵوێستی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە ئامادە نییە لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان بگاتە ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

سەید موقتەدا سەدر ڕۆژی دووشەممە 16 ی ئایاری 2022 هێرشی کردە سەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق و ئەم دامەزراوەی بە هەماهەنگی لە گەڵ دیاریکردنی یەک لە سەر سێی پەکخەری پەرلەمان تۆمەتبار کرد.

سەدر ڕایگەیاند کە تێڕوانینی نەیارەکانی ئەو ناچار بە هاوپەیمانی لە گەڵ ئەوان ناکات.

سەدر وتی کە عێراق بۆ گۆڕەپانی پشک پشکینە و گەندەڵی ناگەڕێنینەوە.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە خەڵک بە دەست هەژارییەوە دەناڵێنن، نە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی هەیە کە سوود بەوان بگەێنێت و نە حکومەتی ئێستاش دەتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بەوان بکات.

سەید موقتەدا سەدر وتی کە لایەنەکانی دیکە خەڵک دەکەنە ئامانج و لاوازیی ئەم خەڵکەیان دەوێت./.