عێراقییەک بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆری جۆرج بۆش دەستبەسەر کرا

(0) / / ئەمەریکا / جۆرج بۆش داعش


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هاووڵاتییەکی عێراقیی ئەندام لە گرووپی تیرۆریستی داعش بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆری جۆرج بۆش سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراوە.

داواکاری گشتی لە ویلایەتی ئوهایۆ ڕایگەیاندووە کە شەهاب ئەحمەد شەهاب تەمەن 52 ساڵە بە هاوکاریکردن و پاڵپشتی لە پلانی تیرۆری بۆش تۆمەتبارە و دەستبەسەر کراوە.

لە بەیاننامەیەکی دادگای ئەو ویلایەتەدا هاتووە کە ئەو کەسە هەوڵی ڕاکێشانی چەند کەسێکی دیکەی عێراقیی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی داوە و چاودێری ناوچەکانی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکای کردووە.

ئەو کەسە ساڵی 2020 بە ڤێزەی گەشتیاری چووەتە ئەمریکا و پاشان داوای مافی پەنابەریی کردووە./.