ترەمپ: 2024 کۆشکی سپی لە بایدن وەردەگرمەوە

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ جۆبایدن


May 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە کاندید دەبێت.

دوناڵد ترەمپ وتی کە ئێمەی کۆماریخواز ساڵی 2024 پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەردەگرینەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆشکی سپی گەورە و جوان و ئازیز وەردەگرینەوە.

ترەمپ لە وتارەکەی لە گردبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی نیشتمانی چەک، بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لە ئەفغانستان، وزە، نرخی بەنزین و بڕیاری پێدانی هاوکاری 40 ملیار دۆلاری بۆ ئۆکرانیا گرت./.