زانیاری گرنگ لە سەر ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەبێت

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا لە سەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021 هیچ ڕێکەوتنێک لە نێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە.

حامید موسەوی ئەندامی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق وتی کە هەندێک لایەنی سیاسی گوشاری ئەوەیان خستووەتە سەر پەرلەمان کە پرۆژە یاسای بودجە تا گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ هەرێم نەخرێتە دەنگدانەوە.

ناوبراو وتی کە ئەو هەوڵانە نایاسایی و بێ ئەنجامن و حکومەتی هەرێم نیازی ڕێکەوتنی نییە و دەیەوێت ئیرادەی خۆی بسەپێنێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆژە یاسای بودجە لە زووترین کاتدا تێپەڕ دەبێت./.