ئەحمەدی حاجی ڕەشید باشترین چارەسەری دۆخی سیاسی عێراق دەخاتەڕوو
(0) /
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بە بێ سەدر هیچ حکومەتێکی عێراق سەرکەوتوو نابێت و باشترین چارەسەریش هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و هەڵوەشانەوەی پەرلەمانە.
ئەحمەدی حآجی ڕەشید ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وتی کە بە بۆچوونی من پەرلەمان و حکومەتی داهاتووش شەرعییەتی لە سەدا 32 ی دەنگدەرانیان لە دەست داوە.
ناوبراو وتی کە باشترین و بێ کێشەترین چارەسەر ئەوەیە کە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان بدەن.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی کە بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان باشترین بژاردەیە./.
تێبينيێك بنێرە: