هاوسەرۆکی یەکێتی: بۆ تێپەڕاندنی بودجە لۆبیمان کردووە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Mar 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک بۆ تێپەڕاندنی بودجە لۆبی کراوە.

لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو وەک یەکێتی لۆبییەکی بەهێز لە گەڵ لایەنە سوننە و شێعەکان کراوە تا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان تێپەڕ بکرێت.

ناوبراو وتی کە بڕیارمان دابوو کە بەدەر لە ڕێکەوتن نەچینە ژێر باری هیچ ئەگەرێکی دیکە./.