ئەمریکا داوای چی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە؟
(0) /
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێکی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
باربرا لیڤ لە سەردانەکەیدا بۆ شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە و ڕۆڵی حکومەتی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان و هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە تاوتوێ کرد.
بەرپرسە ئەمریکییەکە لە سەر زاری جۆبایدنەوە داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان و لە ڕێگای وتووێژی نیشتمانییەوە کۆتایی بەم دۆخە بێنێت.
باربرا لیڤ ڕۆڵی عێراقی لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بەرز نرخاند./.
تێبينيێك بنێرە: