بە دەیان تیرۆریستی سەر بە داعش لە ڕووبارێکی نایجڕیا خنکان

(0) / / ئەفریقیا / بوکۆحەرام نایجڕیا


Sep 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زیاتر لە 100 تیرۆریستی گرووپی بوکۆحەرام، سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش، لە نایجڕیا لە کاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ڕووبارێکدا خنکان.

سەرچاوە سەربازی و خۆجێیەکانی نایجڕیا ئەمڕۆ سێ شەممە 6 ی ئەیلولی 2022 ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی ڕابردوو زیاتر لە 100 تیرۆریستی بوکۆحەرام لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە و لە کاتی هەڵهاتن لە دەستی هێزەکانی سوپا لە ڕووبارێکدا خنکان.

ڕووباری یەزارام لە ویلایەتی بورنۆ بە سەرەکیترین شوێنی مانەوەی تیرۆریستانی بوکۆحەرام سەر بە داعش دادەنرێت. ئەو گرووپەش ساڵی 2016 بەیعەتی دایە گرووپی تیرۆریستی داعش و ناوی خۆیی بۆ ویلایەتی ڕۆژئاوای ئەفریقا گۆڕا./.