ئەمریکا: پەرە بە ناتۆ دەدەین و ڕووسیا تووشی شکست دەکەین

(0) / / ئەمەریکا / لۆید ئۆستن


Oct 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی واشنتن لە پرۆژەی پەرەپێدانی ڕێکخراوی ناتۆ، وتی کە ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ شکستی ڕووسیا هاوکاری ئۆکرانیا دەکەین.

لۆید ئۆستن وتی کە ئەمڕۆ تووشی کێشەیەک بووین و ڕووسیا دەیەوێت لە ڕێگای هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دیکە، هەلومەرجەکە بگۆڕێت.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئەمریکا بەکارهێنانی شەڕ و توندووتیژی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە ڕەتدەکاتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە واشنتن پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە لە سیاسەتی دەرگای کراوە بۆ ڕێکخراوی ناتۆ.

لۆید ئۆستن هەڕەشەی لە ڕووسیا کرد و وتی کە بۆ شکستی ئەم وڵاتە بە هەموو شێوازێک هاوکاریی ئۆکرانیا دەکرێت./.