بۆ سەردانی وەزیری دەرەوەی چین بۆ ئێران گرنگە؟

(0) / / ئاسیا / چین


Mar 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی چین سەردانی ئێرانی کردووە و لەم سەردانەدا ڕێکەوتنی هاوکاری 25 ساڵەی نێوان هەر دوو وڵات واژۆی لە سەر دەکرێت.

مامۆستایەکی زانکۆ لە ئێران سەبارەت بەم سەردانە وتی: لە ئێستادا لە نێو وڵاتانی ئەندام لە ڕێکەوتنی ناوەکی، چین لە ئێران نزیکترە و بە ئاسانی پێکەوە کار دەکەن و هەرچی گوشارەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاد دەکرێت، ئەم دوو وڵاتە لێک نزیکتر دەبنەوە لە بەر ئەوەی کە ئێران پێگەیەکی ستراتیژیی لە ناوچەکەدا هەیە.

عەبدولڕەزا فەرەجی ڕاد وتی: سەردانەکەی وانگ یی بۆ تاران گرنگە، ئەمەش بە پێی گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە، ئەگەر بمانەوێت بەراوردێک لە نێوان ئێستا و چەند ساڵی ڕابردووی پەیوەندییەکانی ئێران و چین بکەین، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە پەیوەندییەکان گەشەیان سەندووە.

ناوبراو وتی: ئێران و چین پێویستیان بە لێک نزیکبوونەوەی زیاتر هەیە لە بەر ئەوەی کە لە ئێستادا وڵاتانی ئەورووپی لە دژی چین لە ئەمریکا نزیک بوونەتەوە و چین پێویستی بە بەرەیەکی دیکە هەیە کە ئێران یەک لەو ئەندامانی ئەو بەرەیە دەبێت.

فەرەجی ڕاد وتی: چین دەزانێت کە لە داهاتوودا ئەمریکا گوشار لە سەر ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس دادەنێت و ئاساییە کە لەوە نیگەرانە کێشەیەک لە دابینکردنی نەوتی خۆیدا نەبێت.

ئەم مامۆستایەی زانکۆی ئێران وتی: بەرپرسانی چین بیر لە داهاتووی ئابوری وڵاتی خۆیان دەکەنەوە و لەم ڕێگایەشدا گرنگی بە هەندێک بازاڕی وەک ئێران دەدەن کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا گەمارۆیان لە سەرە./.