دوا وێنەی سەرۆکێکی بەڕێز

(0) / / وتار / میشل عون


Oct 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم

بەر لە كۆتایی هاتنی وادەی سەرۆكایەتییەكەی بە ڕۆژێك (میشال عەون) سەرۆكی لوبنان ، كۆشكی سەرۆكایەتی جێهێشت و دوا بڕیاری ، بەر لە جێهێشتنی كۆشكی سەرۆكایەتی ، لەكارخستنی حكومەتی كار بەڕێكەری لوبنان بوو .

لوبنان_ێكی مایە پوچی پڕ لە قەیران ، لێوان لێو لە گەندەڵی ، خاوەنی سەرۆكێكە ڕێز لە وادە یاساییەكانی حوكمڕانی و ئیرادەی گەلەكەی ئەگرێت ، دەست بە كورسییەكەوە ناگرێت (بە بەهانەی بوونی قەیران و خەمخۆری میللەت و خۆماددانی دوژمنان) پەنا ناباتە بەر (یاساداتاشان)ی وڵاتەكەی بۆ درێژكردنەوەی وادەی سەرۆكایەتیەكەی ، بە پێچەوانەوە ، خۆی ڕاگر و پارێزەری جێبەجێكردنی یاسایە ، لەو پێگەیەوە ولە دوا وتاریدا ، ڕاستی گوزەران و بەڕێوەچوونی سستمی حوكمڕانی دارایی وسیاسی ودادوەری لە لوبنان ، زۆر بە كورتی خستە ڕوو .
ئەمڕۆ هەموو لوبنانییەكان ، بە یار و نەیاری سەرۆكی پێشوو ، شانازی بە قەوارەكەیانەوە ئەكەن ، لەبەر ئەوەی ڕیزگرتنی تیادایە لە دەستوور وادە یاساییەكان و ئیرادە ومتمانەی خەڵك .

چی ئەبێت ئەگەر ئێمەش لە هەرێم دیمەنێكی لەو شێوەیە بە خۆمانەوە ببینین ، چی ئەبێت ئەگەر سەرۆكی هەرێم ڕێز لە قەوارەی هەرێم وادەی یاساییەكان بگرێت و بڕیار لە خۆی و كابینە حكومییەكە بدات ووێنەیەكی نوێ‌ بۆ هەرێم بخاتە ڕوو ، وبیسەلمێنێت ، قەوارەی بەهێز بە متمانەی هاوڵاتیانەوە بەندە ، نەك بە زەبری دەسەڵاتداریی /.