وردەکاری سەردانەکەی زیلینسکی بۆ ئەمریکا

(0) / / ئەمەریکا / زیلینسکی


Dec 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەناڵی سی ئێن ئێن لە سەر زاری سەرچاوە تایبەتەکانی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە ڕێگای واشنتنە و بڕیارە لە کۆنگرێس وتارێکی هەبێت و لە گەڵ جۆبایدنیش کۆببێتەوە.

ڤلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ی کانوونی یەکەم لە کۆشکی سپی لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتەش وتارێکی هەبێت.

بەڵام وتەبێژی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکی لە سەر ئەگەری سەردانی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بۆ بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان نییە.

سەردانەکەی زیلینسکی بۆ ئەمریکا و وتارەکەی لە کۆنگرێس بە مەبەستی داواکاریی وەرگرتنی هاوکاری نوێی سەربازییە لە ئەمریکا کە دەوترێت سیستەمی دژە مووشەکیی پاتریۆت لە خۆ دەگرێت./.