چاوش ئۆغلۆ: ئەردۆغان، پوتین و ئەسەد کۆدەبنەوە

(0) / / ئەورووپا / مەولود چاوش ئۆغلۆ


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ڕووسیا و سوریا دەکرێت.

مەولود چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە سەبارەت بە کۆبوونەوەی لوتکەی تورکیا، ڕووسیا و سوریا هێشتا بەروارێک دیاری نەکراوە بەڵام کانوونی دووەم بۆ ئەو مەبەستە هێشتا زووە و ناتوانین بڵێین کە ئەو کۆبوونەوە لە کانوونی دووەمی 2023 دەکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ئەو سێ وڵاتەش وتی کە کۆبوونەوەکە بۆ ڕێکەوتن لە سەر نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا زۆر گرنگ بووە./.