هەرێمی کوردستان بە باشی بەڕێوە نەبراوە

(0) / / وتار / ئارێز عەبدوڵڵا


Feb 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

ئارێز عەبدوڵڵا

ئەم ڕستەیەی سەرەوە قسەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانە، کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردی.

خاتوو پلاسخارت زووتریش وەک دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان و بەرپرسیاریەتیە نێودەوڵەتیەکەشی چەند جارێکی تر ھۆشداری دابووە لایەنە کوردستانیەکان، بەڵام کاتێک کە راسپاردە و ئامۆژگارییەکانی دادنادەن، بەو شێوەیە و لەسەر بڵندترین سەکۆی سیاسەتی جیھانی ڕەخنە لە ھەرێم و ھەردوو ھێزە دەسەڵاتدارەکە دەگرێ.

دیارە ئەگەر ئەو رەخنەگرتنەشی سوودی نەبێت و بەخۆداچوونەیەوەکی سەرلەبەر نەکرێت، ئەگەری لە گرێژنە چوونی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان لە گوینە.

ئێستا کاتی تۆمەت بەخشینەوە و ئۆباڵ خستنە پاڵ یەکتری نییە و لەھەمان کاتیشدا ھێشتا دەرفەت ماوە و نابێ لە دەست بدرێ، بەڵام ئەگەر پرسیار لە بەندە بکرێ کێ ھۆکاری دروستبوونی ئەو بارودۆخەیە؟

لە وەڵامدا کەمترین شت کە دەبێ بیلێم: ھەژموون و جومگەکانی دەسەڵات لای کام ھێزن ئۆباڵی سەرەکی و ئەرکی چارەسەرکردنیشی بە پلەی یەکەم ھەر لە ئەستۆی ئەون. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەر یەکە و بەپێی راددەی بەرپرسیاریەتیەکەی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەھێزکردنەوەی قەوارە و پێگەی حکومەتی ھەرێم بێنەوە مەیدان.

ئەوەی پلاسخارت وتی زەنگێکی مەترسیدارە و زۆر لایەنی ھەرێمی و نێودەوڵەتیش چارەی کوردستانیان ناوێ، بۆیە ھۆشیاربوونەوە و ئاگاداربوون ئەرکن./.