سێ کەس لە دەستگیرکراوەکانی بادینان ئازاد کران
(0) /
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16 ی ئازاری 2023 سێ کەس لە دەستگیرکراوەکانی بادینان ئازاد کران.
هەر یەک لە شڤان سەعید، ئاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم پاش نزیکەی دوو ساڵ لە بەندکردنیان ئازاد کران.
ئازادکردنی ئەم سێ کەسە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆهدار زێباری یەکێکی دیکە لە چالاکوانانی بادینان، هەرچەندە ماوەی سزاکەی تەواو بوو بەڵام بە پاساوی سەرپێچییەکی هاتووچۆ سزای حەوت مانگی بە سەردا سەپێندرا./.
تێبينيێك بنێرە: