کێ بەڵگە نهێنییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بڵاو کردووەتەوە؟
(0) /
میدیایەکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسەی لە پشت دزەپێکردنی بەڵگەنامە سەربازییە نهێنییەکانی ئەمریکاوە بووە، لە بنکەیەکی سەربازیدا کار دەکات و نهێنییە هەستیارەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە گرووپێکی ئۆنلاین بڵاو کردووەتەوە.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە دزەپێکردنی بەڵگەنامەکان لە سەر گرووپی چات بووە لە سەر پلاتفۆرمی دیسکۆرد کە تێیدا بەڵگەنامەکان دەرکەوتوون، بەو پێیەی دزەپێکەرەکە بە ئۆ جی لە سەر پلاتفۆرمەکە ناسرابوو.
واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە بەشداربووان کە بە ئۆ جی ناسراوە، لە کۆبوونەوەیەکی نزیکەی بیست کەسیدا لە سەر پلاتفۆرمی دیسکۆرد پەیامێکی بڵاو کردەوە کە کورتکراوە و زاراوەی سەیر و سەمەری تێدا بووە.
ڕۆژنامەکە قسەی لە گەڵ ئەندامێکی ئەو گرووپە کردووە کە بە وردی نامەکەی ئۆ جیی خوێندووەتەوە، هەروەها سەدان پەیامی دیکەش کە لە ماوەی چەند مانگێکدا بڵاو کراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئۆ جی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لانیکەم بەشێک لە ڕۆژەکەی لە ناو دامەزراوەیەکی پارێزراودا بە سەر بردووە و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەی بردووە کە دەتوانێت بەکار بهێندرێت بۆ بەڵگەنامە و زانیارییە نهێنییەکان و لە تۆڕەکانی کۆمیۆتەری حکومەتدا هەڵگیراون یان لە چاپکەرەکانەوە وەرگیراون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەدواداچوون بۆ دزەپێکردنی ئەو بەڵگانە دەکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا کە باس لە دۆخی هێزەکانی ئۆکراینا و پلانەکانی ئەمریکا و ناتۆ دەکات بۆ بەهێزکردنیان، ئاماژەش بەوە دەکات کە بەڵگەنامەکان کە مێژووەکەی بۆ سەرەتای مانگی ئازار دەگەڕێتەوە، لە کەناڵەکانی لایەنگری ڕووسیا بڵاو کراونەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: