کەی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت؟
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت لە پاش 10 ی ئەم مانگەوە یاسای بودجە لە پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی کارەوە و پەسەند بکرێت.
بڕیار ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا نەوتی هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت و مانگانە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ڕەوانە دەکرێت و لەو 400 ملیار دینارەش زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێت، هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەی نامێنێت و مانگانە زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری لە بەغداوە بۆ ڕەوانە دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: