سعوودیە پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا دەست پێدەکاتەوە
(0) /
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەختیکردووەتەوە کە بە پێی پەیوەندی برایانە لە گەڵ سوریا، بڕیاریداوە کە چالاکی نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی خۆی لە دیمەشق دەست پێبکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە بە پێی پەیوەندی برایانەی نێوان سعوودیە و سوریا و لە پێناو پەرەپێدانی چالاکی هاوبەشی عەرەبی و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، ڕیاز بڕیاریداوە کە چالاکی نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی خۆی لە سوریا دەست پێبکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: