وڵاتانی ئەورووپی داوای دەست لە کار کێشانەوەی زیلینسکی دەکەن

(0) / / ئەورووپا / سیمۆر هرش زیلینسکی


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەنووس و توێژەری ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپی بە سەرۆکایەتی پۆڵەندا داوایان لە سەرۆک کۆماری ئۆکراینا کردووە کە بە هەر شێوازێک کۆتایی بە شەڕی دژ بە ڕووسیا بێنێت.
سیمۆر هرش لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپی داوایان لە زیلینسکی کردووە بە هەر شێواز و نرخێک کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بێنێت.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندووە کە پۆڵەندا سەرۆکایەتی ئەو وڵاتانە دەکات و داوایان کردووە تەنانەت ئەگەر پێویستیش بکات زیلینسکی دەست لە کار بکێشێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو وڵاتانە زیاتر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپان.
سیمۆر هرش ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئۆکراینا پێداگری لە سەر بۆچوونەکانی دەکات و بەرە بەرە پاڵپشتی وڵاتانی دراوسێ لە دەست دەدات./.