لەتیف ڕەشید: پێداچوونەوە بە یاساکانی سەردەمی سەدامدا بکرێت

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Jun 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی پێداچوونەوەی بە سەر یاساکانی سەردەمی ڕژێمی سەدام و حیزبی بەعس دەرکردووە.
لەتیف ڕەشید لە چاوپێکەوتنی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەردەن و ژمارەیەک لە ئەندامان و فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە، دۆخی عێراقییەکانی نیشتەجێی ئەردەنی تاوتوێ کرد.
بڕیارەکەی ئەم دواییەی حکومەتی ئەردەن بۆ موڵەتی چالاکیی حیزبی بەعس لەو وڵاتە، سیاسەتمەدارانی عێراقیی توڕە کردووە.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە پێی ڕێزی بەرامبەر، بەرژەوەندی هاوبەش و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری یەکتردا کردەوە.
لەتیف ڕەشید هەروەها فەرمانی بە ڕاوێژکاران، شارەزایان و بەشی یاسایی سەرۆکایەتی کۆمار داوە کە تەواوی یاساکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو تاوتوێ بکەن./.