چین ڕەتیدەکاتەوە پاڵپشتیی لە کودەتاکەی میانمار کردبێت

(0) / / ئاسیا / چین


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی چین هەر پاڵپشتی یان ڕەزامەندییەکی لە کودەتا سەربازییەکەی میانمار ڕەتکردووەتەوە.

پێشتر لە ژمارەیەک لە میدیاکاندا هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە چین بە ڕێگری لە پەسەندکردنی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئیدانەکردنی کودەتاکەی میانمار، ناڕاستەوخۆ پاڵپشتیی لە کودەتاچییەکان کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە ئەو خوێندنەوەیە هەڵەیە و پەکین وەک وڵاتێکی دراوسیی میانمار خوازیاری ئەوەیە کە سەرجەم لایەنەکان لەم وڵاتە بتوانن کێشە و ناکۆکییەکانی خۆیان لە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکەن و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتیی بۆ بگەڕێتەوە.

کەناڵی یورۆنیوز ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئیدانەکردنی کودەتاکەی میانمار بە هۆی دژایەتی چینەوە سەرکەوتوو نەبووە.

ڕاپۆرتەکەی ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوە داوە کە هەر چەندە چین ڕاستەوخۆ پاڵپشتیی بۆ کودەتاچییەکان دەرنەبڕیوە بەڵام ئەو سیاسەتەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیشاندەری ئەوەیە کە ناڕاستەوخۆ ڕەزامەندیی لە سەر ئەو ڕووداوە هەبووە./.