دوو ئاراستەی جیا لە بزوتنەوەی گۆڕاندا دەبینرێت

(0) / / كوردستان / گۆڕان


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاراستەی یەکەم لە بزوتنەویە گۆڕان لەو بڕوایەدایە کە پارتی وەک ئامرازێک بۆ پێکهێنان و بەردەوامی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی کەڵک لەم بزوتنەوەیە وەردەگرێت و بەڵێنەکانی گۆڕان بە خەڵک و جەماوەرەکەی لەم حکومەتەدا ناتوانێت جێبەجێ بکرێت.

ئاراستەی دووەم هێشتا چاوی لەوەیە کە چاکسازییەکان جێبەجێ بکرێت و ئەوان لەم ڕێگایەوە بتوانن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەنگی خەڵک مسۆگەر بکەن کە ئەمە بە لای ئاراستەی یەکەمەوە بە ئەستەم دادەنرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە هەر دوو پەرلەمانی کوردستان و عێراق لە ژێر بڕیار و ڕێنمایی ڕیکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو حیزبەدا نەماون.

بەم هەڵومەرجەوە گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تووشی کێشەی دابەزینی ژمارەی دەنگدەرانی دەبێتەوە. لە بەر ئەوەی کە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کۆتایی بە کێشە و قەیرانەکانی کوردستان بێنێت، گۆڕانیش بەشێکە لەو حکومەتە، بە تایبەت ئەوەی کە وەزارەتی دارایی بە دەستەوەیە و هێشتا مووچە قەیرانە گەورەکەی هەرێمی کوردستانە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەگەری جیابوونەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی گۆڕان لە فراکسیۆنی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی عێراق کاریگەریی لە سەر پێگەی ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبێت.