شاندێکی عێراقی بە سێ بژاردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا سەردانی ئێران دەکات
(0) /
یەکێک لە سەرکردەکانی چووارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوو شاندێک لە حکومەتی ئەم وڵاتە بە سێ بژاردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا سەردانی ئێران دەکات.
جەبار عەودە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان لە عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە شاندێک لە حکومەتی عێراقەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا سەردانی ئێران دەکات.
ناوبراو وتی: واشنتن بە ئەنقەست کێشەی خستووەتە بەردەم ڕاگرتنی پارەکانی ئێران لە عێراق و ئەمەش ڕێژەی وەبەرهێنانی کارەبای کەمکردووەتەوە.
عەودە وتی کە شاندێکی عێراقی لە ڕۆژانی داهاتوو بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی هاوردەی گاز و دانەوەی قەرزەکانی ئێران سەردانی تاران دەکات.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە شرۆڤەی سێ بژاردەی بەردەم شاندە عێراقییەکەش وتی: پەلەکردن لە وەبەرهێنان لە کێڵگە عێراقییەکان، دۆزینەوەی چارەسەری دارایی بە دوور لە سزاکانی ئەمریکا بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئێران و دواخستنی دانەوەی قەرزەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئەو سێ بژاردەن کە لە سەردانی شاندەکەی عێراق لە تاران تاوتوێ دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: