وادەی گەیشتنی 700 ملیار دینارەکە ڕاگەێندرا
(0) /
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواو بووە و لەم هەفتەیەدا دەگاتە هەولێر.
فارس عیسا ڕایگەیاندووە کە ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە تەواو بووە و ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێم.
ئەو 700 ملیار دینارە کۆتا گوژمی 2 تریلیۆن و 100 ملیار دینارەکەی بەغدایە کە وەک قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.
هەفتەی ڕابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی ئەمساڵ کۆبووە بەڵام هێشتا حکومەتی ناوەند ڕەزامەندیی لە سەر ئەو داواکارییە دەرنەبڕیوە.
تێبينيێك بنێرە: