سەرۆکی دادگای فیدراڵی; به‌ناردنى موچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ویژدانمان ئاسوده‌كرد
(0) /
ڕوانگە ـ سەرۆکی دادگای فیدراڵیی ڕایدەگەیەنێت به‌ناردنى موچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ویژدانمان ئاسوده‌كرد.
سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ناردنى موچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ویژدانمان ئاسوده‌كرد"، ده‌شڵێت:"به‌ڵام (ته‌وتین)ی موچە، تەنها لەڕێگه‌ی بانکە حکومییە فیدراڵییەکانەوە دەکرێت".
دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدا ڕایگه‌یاندوه، "لەبەرامبەر موچەخۆرانی هەرێم، ویژدانی خۆمان ئاسوودەکرد، ئەگەر ئەو بڕیارەمان بۆ چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەدایە، به‌دڵنیاییه‌وه دەستمانلەکاردەکێشایەوە".
ده‌شڵێت:"حکومەتی عێراقمان پابەندکردوە کە هاوشێوەی موچەخۆرانی عێراق، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکات‌و داوای هیچ ڕونکردنەوەیەکمان لەوەزارەتی داراییەوە لەبارەی بڕیاری (ته‌وتین)ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێنەگەیشتوە، ئەوەی دەوترێت تەنها بۆ چەواشەکارییە، (ته‌وتین)ی موچە تەنها لەڕێگه‌ی بانکە حکومییە فیدراڵییەکانەوە دەکرێت".
تێبينيێك بنێرە: