بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
(0) /
ڕوانگە - ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
بەگوێرەی زانیاریەکان، هێرشەکە لە رێگەی 2 درۆنەوە بووە و ئەو سەرچاوەیەی کە هێرشەکەی لێوە کراوە هێشتا دیار نییه.
ئەوەی تائێستا زانراوە ئەوەیە کە لەوهێرشەدا 4 کەس بریندارن بوون و هێرشەکە هەمان شوێنی هێرشی پێشووی کردووەتە ئامانج.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 2003ـەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. رووبەرەکەی 135 کیلۆمەتر دووجایە. لەلایەن کۆمپانیان دانەغاز و کۆمپانیای هیلالی ئیماراتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەرهەمی رۆژانەی زیاتر لە 450 ملیۆن پێ سێجا غازە، لەگەڵ 22 هەزار بەرمیل نەوت.

تێبينيێك بنێرە: