سبەینێ هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قەرەداغ کوردستان


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ هاوڵاتییەکی دانیشتوی گوندی "تەکێ" ی  سەر بە قەرەداخ،
ماوەی دوو ڕۆژە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارەو قەزوان لەماڵ دەچووتە دەرەوەو تائیستا نەگەڕاوەتەوە  بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لە تۆڕی شاخەوانی کوردستانیش، ڕایدەگەیەنێت:" ئەمڕۆ تیمەکانیان بەوردی کێوماڵی ناوچەکەیان کردووە، بەڵام هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە

یاسر حەمە ساڵەح عەلی ، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لە تۆڕی شاخەوانی کوردستان،  بۆ ڕوانگە وتی:" هاوڵاتییەکە ناوی " نەجمەدین محەمەد ساڵەح"ەو تەمەی 74 ساڵە و بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیابەهاری ڕویی لە قۆپی قەرەداخ، کردووە و لەئێستادا هیچ سۆراغێکی نییە.

یاسر حەمە ساڵەح عەلی، باسی لەوەشکرد:" دوای ئەوەی خێزان و کەسوکارەکەی پەیوەندییان بە تیمەکانمانەوە کرد ئەمڕۆ دەستمان بە گەڕان کرد، بەڵام  بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و هەروەها هاتنی شەو بەسەر تیمەکەماندا هەڵمەتی گەڕانەکانمان ڕاگرتووە


یاسر حەمە ساڵەح عەلی ، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لە تۆڕی شاخەوانی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد:" وابڕیارە سبەینێ هەینی لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە گروپ و دەستەو ڕێکخراوەکانی،تایبەت بە شاخەوانی و هەروەها هێزەکانی ئاسایش و خەڵکی ناوچەکە لەبەیانییەوە هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا دەستپێدەکات.