نێچیرەڤان بارزانی لەگەڵ، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگه کوردستان بارزانی ڕەئیسی


May 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران، نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، لەگەڵ ئیراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، کۆبووەوە و لەو کۆبونەوەیەدا تەوەری بازرگانی و هەوڵدان بۆ  بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، یەکێک بوو لە تەوەرەسەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر‌ بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"  هەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆککۆماری ئێران، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کرد لەپای  ئه‌و هاريكارييه‌ى پێشكه‌ش به‌ زياره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه‌ پيرۆزه‌كان له‌ باشوورى عێراقی ده‌كات له‌ كاتى تێپه‌ڕبوونيان به‌ هه‌رێمى كوردستاندا.

هەر لەوکۆبونەوەیەدا  هەردولا داكۆكييان له‌ پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى  كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌.