لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم
(0) /
ڕوانگە - وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،لەسەر بنەمای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی مووچە دەنێرم.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم بە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وتووە، بەم شێوازە مووچە نانێرم، بەڵكو لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی مووچە ڕەوانە دەكەم، چونكە حكومەتی هەرێم بەتەواوی پابەندی بڕیارەكان نیە و وەك خۆی جێبەجێی نەكردوون.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ڕوونە لەسەر تەوتین، كە دەبێت لە بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێم بێت و ڕاستەوخۆ مووچە بخرێتە سەر ئەو بانكانە.
ئەوەش خراوەتەروو، تا ئێستا یەك دینار لە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی خەزێنەی حكومەت نەكردووە.
تێبينيێك بنێرە: