بێگەرد تاڵەبانی: هەموو داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێکردوە و قبوڵى ناکەین ڕێژەمان بۆ دیاری بکات
(0) /
ڕوانگە - بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم سەبارەت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ڕایگهیاند، ئهمڕۆ وهفدێكى وەزارەتەکەمان سەردانی بەغدا دەکات، دهشڵێت:"لهكۆبونهوهى ئهمڕۆدا قبوڵى ناکەین حکومەتی عێراق ڕێژەمان بۆ دیاریبکات".
بێگهرد تاڵهبانى وهزیرى كشتوكاڵ ڕایگهیاند، ئهمڕۆ وهفدێكى وەزارەتەکەیان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقو چارەنوسی گەنمی جوتیارانی هەرێم یەکلایی دەکەنەوە.
وتیشى:"هەموو داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێکردوە بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانى هەرێمى کوردستان".
دهشڵێت:"داواکارین لەحکومەتی عێراق جوتیارانی هەرێمی کوردستانو جوتیارانی ناوەڕاستو خواروی عێراق بەیەک چاو سەیربکات".
ههڕهشهى ئهوهشیكرد، "لەکۆبوونەوەکەی ئهمڕۆدا قبوڵى ناکەین حکومەتی عێراق ڕێژەمان بۆ دیاریبکات، بەڵکو دەبێت بەگوێرهى ڕوبەری داچێنراو لەهەر دۆنمێک بەپێوەری کیلۆی گەنم مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمدا بکرێت".
تێبينيێك بنێرە: