کەشناسی هەرێم: لە بەشێکی ناوچە جیاجیاکان باران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەشناسی کوردستان


May 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ لە بەشێکی ناوچە جیاجیاکان باران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێ کات، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ڕاپەڕین، وە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت، بەڵام لەکات و شوێنی دابارین لە نێوان (٧ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر کەمێک دادەبەزن، وە لە ناوچەکانى تر کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٨

سلێمانی: ٢٥

دهۆک: ٢٧

زاخۆ: ٢٨

هەڵەبجە: ٢٤

کەرکوک: ٣٣

سۆران: ٢٦

حاجی ئۆمەران: ١٩

گەرمیان: ٣٤