کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو؛ ئەمڕۆ باران دەبارێت
(0) /
ڕوانگە - بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵ هەیە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ کەمێک نمەباران لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رانیە و باشووری دهۆک دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکەی کورت خایەن دەستپێدەکات، هاوکات لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری دروستبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە”.
تێبينيێك بنێرە: