ژمارەیەک  پارت بڕیاریانداوە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن

(0) / / كوردستان / ڕوانگه هەڵبژاردن کوردستان


May 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ دوای ئەوەش لە ماوەکانی ڕابردودا  دادگای فیدراڵی بڕیاری دابوو 11 کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان نەمێنن، بەڵام لە ئێستادا دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی بڕیاری داوە پێنج کورسی لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێن، ئەم زیادکردنەش هێشتان نیگەرانی بەشێک لە پارت و لایەنەکانی نەڕواندۆتەوە و لە ئێستادا  پێنج پارتی كلدان و ئاشوور و سریان بڕیاریانداوە بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

لە ڕاگەێنراوێکی هاوبەشدا هەریەك لە بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشوری، ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشوری، پارتی بەیت نەهرەینی دیموكراتی، پارتی یەكێتی بەیتولنەهرەینی نیشتیمانی و حزبی نیشتمانی ئاشوری، بڕیاریاندا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نەکەن.

ئەو پێنج پارتە هۆکاری بڕیارەکەیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانیان گەڕاندەوە و ڕایانگەیاندووە لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردندا نادادپەروەرییان بەرامبەر کراوە.