کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

(0) / / كوردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان گەرما


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە".  
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە باشووری هەرێم، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوور و باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها خێرای با (١٥ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٤٠
دهۆک: ٤١
زاخۆ: ٤٢
هەڵەبجە: ٤٢
کەرکوک: ٤٦
سۆران: ٣٩
حاجی ئۆمەران: ٢٨
گەرمیان: ٤٦