زیاتر لە 500 هاوڵاتی بەتۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هۆشبەر کۆمەڵایەتی


Jul 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەگوێرەی ئامارێک تەنها لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 500 کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەزگیرکراون.

عەقید سەلام عبدالخالق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 585 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، لەوڕێژەیەش نزیکەی 310 کەسیان بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەربوون.

وتیشی:"  ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان لە ڕابردوو ئێستاشدا بەردەوام لە هەوڵداین بۆ کۆنترۆڵکردن و دەزگیرکردنی ئەوکەسانەی کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

عەقید سەلام عبدالخالق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم،ڕونیشیکردەوە:" ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردن زۆرن، بەڵام هەمویان تەنها پەیوەست نین بە ئاسایش و هێزەئەمنیەکانەوە، بەڵام دەکرێت بۆ  هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا، قوتابخانە و زانکۆکان و  دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەمویان لە هەوڵدابن و لە هەمانکاتیشدا لە بارەی چارەسەرکردنی ئەوانەی کەئالودەبون دەبێت وەزارەتی تەدروستی و بەڕێوەبەرایەتییە تەدروستیەکان لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەوکەسانە بدەن و بیانخەنەوە ناوکۆمەڵگا.