ڕانییە; ڕێگری لە کۆچی گەنجان دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ڕانیە کۆچ


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە  ـ هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامیان هەیە و لەوچوارچێوەشدا ڕێکخراوی سپاردە بەنیازە لەداهاتوویەکی نزیکدا دەرفەتی کار بۆ گەنجانی سنوری قەزای ڕانیە بڕەخسێنێت.

ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە، بڵای کردەوە:"
بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سپاردە لە دیوانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لەگەڵ حسێن محمود قائمقامی قەزای ڕانیە کۆبوونەوە بە ئامانجی کاری پێکەوەی لەداهاتوودا بۆ مەبەستی ڕێگری کردن لەکۆچی گەنجان و  پەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕێگەی پەروەردە ،کارسازی و رەخساندی هەلی کار بۆ گەنجان و خانمان ئەرکیان بەهێزکردنی تاک و کۆمەڵگایە ، بۆ بنیات نانی بناغەیەک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی و نەهێشتن و دوورخستنەوەی گەنجان لە بیری تووند ڕەوی لەڕێگەی رەخساندنی چەند هەلی کارێک بەم شێوازەی خوارەوە .


خولی راهێنان بۆ گەنجان و خانمان،ئامانج لێی بەهێزکردنی تواناکانی خانمان و گەنجانە لە بازاری کار، هەروەهاخولی راهێنان بۆ مامۆستایان،ئامانج لێی به هێزکردنی تواناکانی مامۆستایانە بەشێوازی سەردەمیانە و بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە.

خولی هۆشیاری بۆ دایکان و باوکان،ئامانج لێی بەهێزکردنی تواناکانی دایک و باوک بۆ پشتگیری وگەشەکردنی منداڵەکانیان

راهێنانی بەرپرسانی حکومەت ئامانج لێی بەهێزکردنی توانای دەزگاکان و بەرپرسانی حکومەت بۆ پشتگیری و دەستپێشخەریەکانی گەنجان و خانمان .