ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئێرانی دێنە قەزای خانەقین
(0) /
ڕوانگە - ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی مونزرییەی خانەقینەوە دێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بەرەو کەربەلا دەڕۆن، یەکێک لەو زیارەتکارانە، ڕایدەگەیەنێت:" ئەمساڵ زیارەتکارێکی زۆر هاتوون و ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە بۆ ئێمە ئەوەیە کە لەلایەن خەڵکی خانەقینەوە زۆر ڕێزمان لێدەگیرێت و زۆر بە گەرمی پێشوازیمان لێدەکرێت
محەمەد ڕەسول، یەکێک لە زیارەتکاران بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" تاوەکو ئێستا زیاتر لە دە جار هاتووم بۆ زیاترە و ئێستاش لە تارانەوە هاتووم و بەنیازم سەرەتا بچم بۆ کازمیە و دواتر بۆ سامەڕا و نەجەف و پاشان بە پیادەڕەوی دەچین بۆ کەربەلا.
وتیشی:" هەموساڵێک هاتووم بۆ زیارەتی ئیمام حسین، تەنها ئەو چەند ساڵە نەبێت کە پەتای کۆرۆنا بڵاو بویەوە، نەمانتوانی زیارەتی کەربەلا بکەین.
محەمەد ڕەسول،ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە لەم ڕێگەیەدا گوێ بە ماندوبوون و هیلاکی نادەین، چونکە دەزانین ئەمە سەفەری عیشقە و پێویست دەکات ئەو هەموو زەحمەتیانە ببینین و لەو ڕێگەیەوە دەمانەوێت بڵێین: گشتمان فیدای ڕێگای ایمام حسەینین.
سەید مەهدی یەکێکی دیکەیە لەو زیارەتکارانەی کە لەڕێگەی دەروازەی مونزرییەی خانەقینەوە هاتۆتە ناو خاکی باشووری کوردستان و بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" من لە شاری قومەوە هاتوم و تاوەکو ئێستا ٩ جار سەردانی کەربەلا مکردووە،
وتیشی:" .ئەمساڵ زیارەتکارێکی زۆر هاتوون و ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە بۆ ئێمە ئەوەیە کە لەلایەن خەڵکی خانەقینەوە زۆر ڕێزمان لێدەگیرێت و زۆر بە گەرمی پێشوازیمان لێدەکرێت.
سەید مەهدی، ڕونیشیکردەوە:" هەموساڵێک هەوڵدەدەم ئەم سەفەرە ئەنجام بدەم و ساڵانە هانی خزم و کەسوکارەکەم دەدەم کە سەفەری کەربەلا ئەنجام بدەن.

تێبينيێك بنێرە: