مەسرور بارزانی: بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پابەندبوونی هاوبەش بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وتووێژم کردووە و گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێک کە بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بنێرێت.
ناوبراو ئەمەی بە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ زاڵبوونی هاوبەش بە سەر کێشەکان ناو بردووە./.
تێبينيێك بنێرە: