سەرۆك کۆمار پێشوازی لە سەرۆك وەزیران دەکات
(0) /
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 8-9-2024 بەڕێوەچو، بارودۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکان تاووتوێ کران و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی ریزی نیشتمانی و کاری هاوبەش لەپێناو پاراستن و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی بژێوی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەکانیان.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە وەزاریەکەی کرایەوە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنی بارودۆخی ئابوری و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیی ئیداری و دارایی و پێشخستنی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و کاریگەرییەکانی لەسەر بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە، هەیە.
سەرۆك کۆمار و سەرۆك وەزیران جەختیان لەسەر گرنگی یەکلاکردنەوەی شایسته دەستورییەکانی پەیوەندیدار به پێویستی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە لەپێناو کاراکردن و بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمان لە چاودێری و یاسادانان و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن.

تێبينيێك بنێرە: